فەڕەنسا، سەدان هاوڵاتى بۆ ئازادیى ئۆجالان گردبوونەوە

بە دروشمى ' ئازادى ئۆجالان ئازادى ئێمەیە' سەدان هاوڵاتى لە شارى ستراسبۆرگ ى فەڕەنسا گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داواى ئازادکردنى عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان-یان کرد.


ئەمڕۆ لە شارى ستراسبۆگ-ى فەڕەنسا، بە دەستپێشخەرى کۆنگرەى جڤاکى دیموکراتى کورد لە ئەوروپا و کۆمەڵەى ژنانى کورد لە ئەوروپا، چالاکییەکى گەورە بۆ ئازادکردنى عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان- پەکەکە، ڕێکخرا.

چالاکییەکە کە بە دروشمى' ئازادى ئۆجالان ئازادى ئێمەیە' ئەنجامدرا ئامانج لێى خاونداریى کردن بوو لە عەبدوڵا ئۆجالان، و داواکردنى ئازادکردنى بوو.

خۆپیشاندەران بە وتنەوەى دروشم و دەربڕینى ناڕەزایى، نیگەرانى خۆیان دژى گۆشەگیرکردنى ئۆجالان لە زیندانى ئیمڕاڵى دەربڕى، هەروەها لەبەردەم باڵەخانەى پەرلەمانى ئەوروپا و یەکێتى ئەوروپا و کۆمیتەى دژى ئەشکەنجەى ئەوروپا-سى پى تى، بێدەنگى وڵاتانى ئەوروپا و ڕێکخراوەکانى تایبەت بە مافى مرۆڤیان شەرمەزارکرد، لە بەرامبەر گۆشەگیرکردنى ئۆجالان-دا.

د.ع