قەندیل، فرۆکە جەنگییەکانی تورک بۆردوومانی خانوی هاوڵاتیانیان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی خانوی هاوڵاتیانیان کرد لە بناری قەندیل، بەهۆیەوە خانووی هاوڵاتییەک وێران بووە، هەروەها زیان بە ڕەز و باخی هاوڵاتیان کەوتووە.


ئێوارەی ئەمرۆ، جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک، گوندی ئێندزێ-یان لە بناری قەندیل بۆردوومان کرد.

بە هۆی بۆردوومانەکەوە خانوی هاوڵاتیەکی گوندی ئێندزێ بەتەواوی وێران بووە، هەروەها خانوی چەند هاوڵاتیەکی دیکە و ڕەز و باخی گوندنشینان زیانیان پێگەیشت، بەڵام زەرەری گیانی بەدواوە نەبووە.

 

د.ع