لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردران

بەپێی هەواڵی میدیاکانی یەکێتی، لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردران.


لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیدا، هەریەک لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردران، هەروەها پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەندکرا.

بەپێی زانیارییەکان، لەکۆی ٩٣ ئەندامی ئامادەبووی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی ٩٢ دەنگیان بەدەستهێناوە.

هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاردراوە کە لاهور شێخ جەنگی بکرێتە سەرۆکی شاندی یەکێتی بۆ سەردانکردنی بەغدا و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی.

س.ح