له‌پێناو یه‌كێتیی ستراتیژیی لەنێوان گه‌لی قوبرس و گه‌لی كورد، لەلایەن حزبه سیاسییه‌كان، ڕۆژنامه‌نووسان، نووسه‌ر و كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان ‘ده‌ستپێشخه‌ریی پشتگیریی له كورد’ لە وڵاتى قوبرس دامه‌زرێندرا.
دوێنێ جێگری سه‌رۆكی گشتیی پارتی سۆسیالیست – ئی دی ئی كه‌ی و په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كۆستیس ئیستاسیۆ و په‌رله‌مانتاری هه‌مان پارتی ئێلێن تیوچاروس، سه‌رۆكی گشتیی پێشووی پارتی ئیكۆلۆژیست و په‌رله‌مانتاری گیورگوس پیردیكیس، توێژه‌ر- رۆژنامه‌نووس كریستۆس لاكۆڤیۆش هەروەها، ژماره‌یه‌كی دیکەى سیاسه‌تمه‌دار، ڕۆژنامه‌نووس، نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی ناسراوی قوبرس بە بەشداریى یاسین دەرگوش نوێنەرى پەیەدە، هاوسه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كورد و له‌زگین سه‌رحه‌د سیاسه‌تمه‌داری كورد كۆبوونه‌وه و دواتر ‘ده‌ستپێشخه‌ریی پشتگییری له كورد’یان ڕاگه‌یاند و دواتر ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، گه‌لانی كورد و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به قۆناغێكی مێژوویی‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد – ڕووم له ئاستێكی گرنگدان و له دژی ئه‌و زیانانه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیرکەرى تورك به گه‌لانی گه‌یاندووه، له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی فاشیزم و پاكتاوكه‌ر ‘پشتیوانی’ و هاوكاریی لە بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد گرنگه، ئەوەش به‌تێكۆشانی هاوبه‌ش، له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد ئێمه له‌و بڕوایه‌داین، كه ده‌توانین باشتر به‌ره‌وپێش بچین، چونکە ته‌نها هاوكاریی و پشتیوانی گه‌لان ده‌توانێت كۆتایی به پلانه‌كانی ئەو دەوڵەتە داگیركه‌ر بهێنێت.
باس لەوەشکراوە، له‌دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیرکەرى تورك و له به‌رامبه‌ر داگیركارییەکاندا ڕاستترین هه‌ڵوێستی گه‌لان ئه‌وه‌یه، كه پشت به هێزی خۆیان ببەستن و خۆیان ڕێكبخه‌ن و بپارێزن و به‌هێزی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌ریی و پاراستنی خۆیان دابمه‌زرێنن.
لەبارەى ئهركەکانى ده‌ستپێشخه‌ری پشتیوانی له كورد له قوبرس ئاماژەبەوەکراوە، کە ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له ڕزگاریی كوردستان و قوبرس‌دا بكات، دامەزراوە و به‌هاوكاریی گه‌ل و حكومه‌تی قوبرس له‌پێناو پشتگیریی له به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی گه‌لانی قوبرس و كوردستان تێده‌كۆشێت و كار ده‌كات بۆ دروستبوونی یه‌كێتییه‌كی ستراتیژیی لەنێوان قوبرس و گه‌لی كورددا.
دەشڵێن، یەکێکى دیکە لە ئامانجەکانى دەستپێشخەرییەکە، له‌پێناو قوربانیان و زیانبه‌ركه‌وتوانی شه‌ڕ له كوردستان به ئامانجی پشتیوانی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی تێده‌كۆشێت و بۆ كێشه‌ی ڕۆتینیی كاڕگێڕیی له قوبرس پێش كورده‌كان ده‌كه‌ون، پارادایمی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، كه ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی له هه‌رێمی ڕۆژئاوای كوردستان بووه‌ته هیوای گه‌لان، ئه‌وه به گه‌لی قوبرسیش ده‌وترێته‌وه.
دواتر، كۆبوونه‌وه‌كه به دروشمه‌كانی پشتگیریی بۆ شۆڕشگێڕیی گه‌لان كۆتایی پێهات.
ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی پشتگیری له كورد، له ساڵى ١٩٩٠ له‌لایه‌ن تیۆفیلوس جۆرجیادیس دامه‌زرابوو، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون، کە جۆرجیادیس له ٢٠ی ئازاری ١٩٩٤ له‌لایه‌ن میته‌وه تیرۆركرابوو.
ئ.م