له‌ په‌رله‌مانی ئیتاڵیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئۆجالان ئەنجامدرا

له‌ ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا ئه‌رۆل ئایده‌میر، كه‌ له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ٢٩ ڕۆژه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌، لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا قسەی بۆ پەرلەمانتارانکرد.


لە کۆبوونەوەکەدا جگه‌ له‌ مانگرتوو ئه‌رۆل ئایده‌میر و دایكی، گروپێك له‌ هاوڵاتییانی ئیتاڵیا، كه‌ دۆستی كوردن ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

لە کۆوونەوەکەدا ئاد ئایده‌میر قسەی کردو سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر ڕۆڵی حكومه‌تی ئیتاڵیا له‌ كاتی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژبه‌ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ ساڵی ١٩٩٨ و ١٩٩٩.

ئایده‌میر ڕایگه‌یاند، بێده‌نگی له‌ ئاست گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و بێ هه‌ڵوێستی له‌ به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان به‌ واتای هاوكاریكردنی زوڵم دێت، ناوبراو به‌ په‌رله‌مانتارانی وت: ئه‌و كۆپته‌رانه‌ی به‌ ئاسمانی عه‌فریندا ده‌سوڕێنه‌وه‌ ئیتاڵیا به‌ ئه‌ردۆغانی فرۆشتوون، بۆچی حكومه‌تی ئیتاڵیا له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ بێده‌نگه‌؟

ئه‌رۆل ئایده‌میر وتیشی: پێویسته‌ حكومه‌تی ئیتاڵیا په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا بپچڕێنێت.

د.ع