لیبیا ئیخوان موسلمینی وەک گروپی تیرۆریستی ناساند

پەرلەمانی لیبیا بە ٧٠ دەنگ ڕێکخستنی ئیخوان موسلمینی وەک گروپێکی تیرۆریستی ناساند و گەمارۆی خستە سەر، تورکیاشی بە پشتیوانی قاعیدە و بڵاوکەرەوەی سیاسەتی ئیخوان تۆمەتبار کرد.


ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا، بە دەنگی بەڵێی ٧٠ پەرلەمانتار گروپی ئیخوان موسلمینی خستە لیستی گەمارۆکان و وەک گروپێکی تیرۆریستی ڕایگەیاند.

هەروەها لەو چوارچێوەیەدا کۆمیتەی پاراستن و ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی لیبیا دەوڵەتی تورکی بە پشتیوانی لە پاشماوەی فەرماندەکانی ڕێکخراوی قاعیدە و بەجێیکردنی کلتوری سیاسی ئیخوانەکان تۆمەتبار کرد.

لەوبارەیەوە تاریق جرۆشی، ئەندامی کۆمیتەی پاراستن و ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی لیبیا ڕایگەیاند، بەڵگە و ڕاستییەکان کە کەوتوونەتە دەستی سوپای لیبیا، جەخت لەوەدەکەنەوە کە زۆربەی فەرماندەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان کە لە لیبیا چوونەتە دەرەوە، ئێستا لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا و دەوحەی پایتەختی قەتەر-ن.

ک.س