لیبیا، شەڕێکی قورس ڕوویدا و فڕۆکەیەکی دەوڵەتی تورک کەوتە خوارەوە

لە دەوروبەری بارەگای 'وەتیە' لە ڕۆژئاوای لیبیا شەڕێکی قورس ڕوویدا و چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک زیانێکی زۆریان بەرکەوت، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیش کەوتووەتە خوارەوە.


ئەمڕۆ چەتەکانی حکومەتی هاوپەیمانی (ویفاق) کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پشتیوانی دەکرێن، هێرشیان کردە سەر دەورووبەری بارەگای سەربازیی 'وەتیە' لە ڕۆژئاوای لیبیا کە هێزەکانی سوپای نیشتمانیی لیبیای لێین.

لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی سوپای نیشتمانی لیبیا، شەڕێکی قورس لە نێوان چەتەکان و سوپای نیشتمانی ڕوویدا و لە ئەنجامدا چەتەکان تێکشان و پاشەکشێیان پێکرا و ژمارەیەک چەتە بە دیل کەوتنە دەست سوپای نیشیمانی.

هەر لەو شەڕەدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای دەوڵەتی تورک کە پشتیوانیی چەتەکانی دەکرد، لەلایەن سوپای نیشتمانیی لیبیاوە کرایە ئامانج و خرایە خوارەوە.

ک.س