لینسی گراهام: پشتکردن لە کوردان شکۆی ئەمریکا لەکەدار دەکات

سەرۆکی دادی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەگرهێزی ئەمریکا پشت لە کورد بکات شکۆی ئەمریکا لەکەداردەبێت.


دەربارەی بڕیاری پاشەکشەی هێزەکانی ئەمریکا لەسنوری نێوان تورکیاو باکوری سوریا، لینسی گراهام سەرۆکی دادی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاند:" من ئاگاداری بڕیارەکەی ترامپ نیم، ئەگەر ئەو بڕیارە ڕاست بێت ئەوا کارەساتێک بەڕێگاوەیە".

گراهام وتیشی:" پاشەکشەی ئەمریکا بە واتای سەرهەڵدانەوەی داعشە، هەروەها ناچارکردنی کوردەکانە بۆ ئەوەی ببنە هاوپەیمانی بەشار ئەسەد، لەناوچوونی پەیوەندی تورکیا لەگەل کۆنگرێسی ئەمریکا و لەکەداربوونی شکۆی ئەمریکایە بەهۆی وازهێنان لە کورد".

سەرۆکی دادی ئەنجوومەنی پیران ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەو پڕۆژەیەی ترامپ جێبەجێ بکرێت، بڕیارنامەیەک دەبەینە ئەنجوومەنی پیران، هەردوو پارتی دیموکرات و پارتی کۆماری لەدژی ترامپ بڕیار دەگرین".

ب.ش