لەبەردەم کۆشکی سپیدا ئەردۆغان شەرمەزار کرا

لەبەردەم کۆشکی سپی-دا، کوردستانیانی دانیشتووی ئەمریکا و دۆستانی کورد، ئەردۆغانیان شەرمەزار کرد و بە وتنەوەی 'تیرۆرست ئەردۆغان' پێشوازییان لێکرد.


دوێنێ لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا و تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورک، کوردستانیان و دۆستانی کورد چوونە بەردەم کۆشکی سپی ئەمریکا و دژ بە سەردانەکەی ئەردۆغان ناڕەزاییان دەربڕی.

چالاکوانان ئاڵای قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە و هەرێمی کوردستانیان هەڵکردبوو، هەروەها چەندین پانکارتیان بەدەستەوە گرتبوو، کە دروشمی جیاوازی دژ بە ئەردۆغانی بە زمانی ئینگلیزیی لەسەر نووسرابوو.

هەروەها، بە دەنگی بەرز دەیانوت'تیرۆرست ئەردۆغان' 'بژی یەپەژە' 'بژی یەپەگە' 'بژی ڕۆژئاوا و  دەیان دروشمی دیکە یان بە دەنگی بەرز و بە کوردیی و ئینگلیزی دەوتەوە، کە ئەردۆغان و ترامپ گوێبیستی بوون.

ش.ف