لەفەرەنسا هەزاران کەس بۆ ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا

بە مەبەستی ڕسواکردنی پلانگێری نیودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا بە هەزاران کەس گردبوونەوە و بە پێشەنگایەتی ژنان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.


لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی 'ئازادی بۆ ئوجالان، پێگە بۆ کوردستان' و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز کرانەوە، چالاکوانان بە وتنەوەی دروشم بەرەو گۆڕەپانی میتینگ دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

بە هەزاران کوردستانی و دۆستانیان کە لە شارەکانی ئەلمانیا، فەرەنسا، هۆڵەندا و بەلجیکاوە هاتبوون، بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.

لەلایەکی دیکەوە لە سەرتاسەری ئەوروپا گروپ و ڕێکخراوەکانی فێمینیست، ئەنتی فاشیست و ئەنتی کاپیتالیست پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو ڕێپێوانە دەربڕی.

د.ع