لەندەن، خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو

لە ڕۆژی پشتیوانی جیهانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، خۆپێشاندانێکی فراوان لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا بەڕیوەچوو.


ئێوارەی ئەمڕۆ، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، ئازادیخوازان، کوردان و دۆستانیان لە ڕۆژی پشتیوانی جیهانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، خۆپیشاندانێکیان بەڕێوەبرد.

خۆپیشاندەران وێنەو پۆستەری عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە، تەڤدەم-یان بەرزکردبووەوە.

دروشمەکانی "فاشیست ئەردۆغان، قاتیل ئەردۆغان" شەقامەکانی ئەمڕۆی لەندەنی پڕکردبوو.

ب.ش