لەندەن، سیاسەتی دەسەڵاتداریی ئێران شەرمەزار کرا

لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە لەندەن، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەرامبەر دەسەڵاتدارانی ئیران بەڕێوەچوو، تێیدا، لەسێدارەدان لەسەر شەقامەکان و کوشتنی ژنان و کۆڵبەران شەرمەزار کرا.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، گروپێک لە لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هاوڵاتیانی کورد لەو شارە، گردبوونەوەیەکیان دژی هەڵسوکەوتی دەسەڵاتدارانی ئیران بەرامبەر گەلانی ئێران ئەنجام دا.

لە گردبوونەوەکەدا، چەندین درووشم دژی لە سێدارەدانەکان، کوشتنی کۆڵبەرانی کورد و کوشتنی ژنان وترانەوە و پاش چەند وتارێک، کەمێک لەمەوبەر کۆتایی بە گردبووەنەکە هات.

س.ح