لە ئیتاڵیا دوو خەڵات درایە شەهید هەڤرین خەلەف

هەڤرین خەلەف سکرتێری پارتی داهاتووی سوریا کە لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرا، بۆ بەبیرهێنانەوەشی لە ئیتاڵیا دوو خەڵاتی پێ درا.


شارەوانی جابۆیا-ی ئیتاڵیا خەلاتی مارگریتا ترۆلی بۆ ئەمساڵ تەرخانکرد بۆ شەهید هەڤرین خەلەف، ئەم خەڵاتە ساڵانە بۆ بەبیرهێنانەوەی مارگریتا ترۆلی بەڕێوەدەچیت، کە یەکێک بوو لە دژی فاشیزم لەناو ڕیزەکانی پارتیزانەکان شەڕی کردبوو.

زیلان دیار لەسەر ناوی هەڤرین خەلەف خەڵاتەکەی وەرگرت و لە وتەیەکدا باسی لەوەکرد" ئەو خەلاتە هێز دەداتە تێکۆشانی ژنانی کورد".

هەڤرین خەلەف سکرتێری پارتی داهاتووی سوریا لە ١٢ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدکرا.

ب.ش