لە ئەمریکا فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوەو ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە ویلایەتی تەکساس لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.


بەگوێرەی ئاژانسی سپوتنیکی ڕوسیا، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی جۆری "سوکی دوو ماتۆڕە" لە شاری ئێدیسۆن سەربە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا کەوتووەتە خوارەوە.

ڕاگەیەندراوە کە فڕۆکەکە لە کاتی هەستانی لەسەر باندی فڕۆکەخانەکە، خۆی کێشاوە بە شوێنی ڕاگرتنی فڕۆکەکان و تەقیوەتەوە.

سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە: لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوە و تەقینەوەی فڕۆکەکە لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا لەسەر هۆکاری تەقینەوە و کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، لەلایەن کاربەدەستانی ئەمریکاوە هیچ ڕوونکردنەوەیەک نەدراوە.

س.ح