لە ئەمساڵەوە نه‌ورۆز بە گەشتیاری دەکرێت

لە چوارچێوەی پلانێکی پێنج ساڵیدا، دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم نەورۆزی هەرێمی کوردستان بە گەشتیاری دەکات و وەک خۆیان دەڵێن، دەیکەنە‌ گه‌وره‌ترین ناوه‌ند بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگەکان.


ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هەرێم پلانیكی پێنج ساڵی بۆ بە گەشتیاریکردن و بەجیهانیکردنی نەورۆزی هەرێمی کوردستان داناوه ‌و له ئە‌مساڵیشه‌وه‌ پلانەکە ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، پلانێكی پێنج ساڵی بۆ به‌گه‌شتیاریكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز دانراوه‌ کە هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێتە‌ گه‌وره‌ترین ناوه‌ند بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز، هەروەها چالاكییه‌كان ده‌كرێنە كه‌رنه‌ڤاڵی گشتی.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئامانجی پلانه‌ پێنج ساڵییەکە‌ بریتییه‌ بەرزکردنەوەی کەرتی گەشتیاری هەرێم و هێنانی یەک ملیۆن گەشتیار له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی نه‌ورۆزدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه ساڵانه‌ ژماره‌یه‌ك چالاكی جۆراوجۆر بهڕێوه‌ده‌چن و سوود له‌و ڕێوڕه‌سمانه‌ی نه‌ورۆزی‌ شاره‌كان وه‌رده‌گیرێت و زیاتر ئاهەنگاکان به‌ جیهان دە‌ناسێنن.

دەستەی گەشتوگوزار دەڵێت، لە ئەمساڵەوە سه‌ره‌تایه‌كی زیاتر بۆ ڕێكخستنی كاره‌كان و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی له‌ ناوه‌وه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت، هەروەها ساڵ دوای ساڵ چالاكی كه‌رنه‌ڤاڵی نەورۆز گه‌وره‌تر و فراواتر ده‌بێت و ژماره‌ی گه‌شتیارانی زۆرتر ده‌بیت.

س.ح