لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڕووسیاو ئەمریکا دژی پڕۆژە بڕیاری ڕاگرتنی شەڕن

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبونەوەی نائاسایی سەبارەت بەهێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا،باکوروڕۆژهەڵاتی سوریاو تێیدا ئەمریکاو ڕووسیا دژی پڕۆژە بڕیارێک وەستانەوە کە ڕێگە لەهێرشەکان بگرێت.


ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر داواکاری ٥ وڵاتی ئەوروپا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکرگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەندامانی ئەوروپی ئەنجومەنی ئاسایش لەگەڵ ئەمریکاو ڕوسیا ناکۆکن  لەسەر ڕاگەیەندراوی کۆتایی .

ئەرووپییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایش داوای دەستبەجێ وەستانی هێرشەکان دەکەن و ڕووسیاش هەڵوێستی پێچەوانەیە، ئەمریکاش دەڵێت:" کاتی ئەوە نەهاتووە داوای وەستانی ئۆپەراسیۆن بکەین".

ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپا وەکو ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا، پۆڵەند، ئیستۆنیاو بەلجیکا داوایان لە تورکیا کرد هێرشەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا بوەستێنێت.

ب.ش