لە ئەورووپا بڕیارەکەی ئەمریکا ئیدانەکرا

کوردەکانى دانیشتووى ئەوروپا لە شارەکانی مارسە-ی فەرانسا و ڤیەنای پایتەختی نەمسا گۆشەگیری سەرئۆجالان و بڕیاری دیاری کردنی خەڵات لەسەربەڕێوەبەرانی پەکەکە و قەدەغەی چالاکی لەفەرانسا-یان ئیدانەکرد.


بڕیاری دیاری کردنی خەڵات لەلایەن ئەمریکا بۆ ئاشکراکردنی شوێنی جەمیل بایک، دوران کاڵکان و موراد قەرەیلان بەڕێوەبەرانی پەکەکە، کەجەکە، لەشاری مارسەی فەرانسا بەچالاکییەک ئیدانەکرا.

هاوڵاتیانى کوردى دانیشتووى ئەوروپا، لەبەردەم سەفارەتی ئەمریکا کۆبونەوە وبە دروشمی'ئێمە هەموو پەکەکەین' ، ' ئەردوغانی مرۆڤ کوژهاوکاری ترامپە' و' بژی سەرۆک ئاپۆ' ئەوبڕیارەی دەوڵەتی ئەمریکایان ئیدانەکرد.

چالاکوانان کە وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردبووەوە بڕیارەکەی دەوڵەتی ئەمریکایان شەرمەزارکرد.

لەشاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان شەرمەزارکرا.

چالاکییەکە بە دەسپێشخەری مەجیلیسی کۆمەڵگەی دیموکراتی کوردی ڤییەنا بەرێوەچوو، لەچالاکییەکەدا ئاڵاکانی پەکەکە و یەپەگە بەرزکرانەوە، جارێکی دیکە لە مەیدانەکەدا چادریان هەڵدا ودەربارەی دۆخی ڕێبەرئۆجالان نووسراوە بڵاوکرایەوە.

چادری ئاگادارکردنەوەکە ئەمڕۆش لەکاتژمێر ١٤:٠٠ دادەنرێتەوە.

لەشارەکانی بازڵ وسەدگالنی وڵاتی سویسرا، بڕیارەکەی دەوڵەتی ئەمریکا لەسەربەرێوەبەرانی پەکەکە وکەجەکە، قەدەغەکردنی چالاکی لە ستراسبورگی فەرانسا وگۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا.

لەسەرداوای بەپەلەی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر،گەنجانی کورد لەبازل کۆبونەوە و بە بەرزکردنەوەی وێنەی ئۆجالان و پانکاردی' ئازادی بۆ ئۆجالان و ئاشتی بۆ کوردستان' دەستیان بەڕێپێوان کرد.

لەچالاکییەکەدا لەسەرناوی گەنجانی شۆڕشگێر، بەیاننامەیەک خوێندرایەوە، لە بەیاننامەکەدا داوا لەگەنجانی کورد کرا کە ئەوبڕیارەی دەوڵەتی فەرانسا بە فەرمی نەناسن و وترا، " ئێمە هەموو مافە دیموکراتیەکانی خۆمان بەکاردەهێنین وهەتا ئازادی ڕێبەرەکەمان بەبێ وەستان چالاکی دەکەین".

 لەشاری سەدگالن-ی سویسرا بە دەسپێشخەری ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد-ی سەدگالن، بۆهەمان مەبەست چالاکییەک بەڕێوە چوو، لەچالاکییەکەدا ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە، یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە. چالاکییەکە بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک کۆتایی پێهات.

د.ع