ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ئێزدیان لە ئەوروپا، بۆ پێگەی شەنگال لە ئەڵمانیا دەست بە چالاکیی چادر هەڵدان دەکەن، دوو چالاکیی کە هەرکامە و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
چەتری ئەنجومەنی ژنانی ئێزدیان، یەکگرتنی گەنجانی ئێزدی، ئەنجومەنی شەنگال لە دەرەوەی وڵات، ناوەندی یەکێتی کۆمەڵەکانی ئێزدی، هاوپەیمانی ئێزدیانی سوریا، ناوەندی چاندی ئێزدیان، چەتری ئەنجومەنی گوندەکانی ئێزدی و کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی لە ئەوروپا، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە کۆمەڵگای ئێزدی لە هەموو شوێنێک دژی ڕێککەوتنی هەولێر بەغدا، بەرخۆدان دەکات و هاتووە: بۆ پاراستنی شکۆ، ئیرادە و پێگەی شەنگال، دەست بە ڕیزە چالاکییەکان دەکەین.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ڕۆژانی ٢٥ بۆ ٢٧ی ئەم مانگە لە شاری ئۆلدنبورگی ئەڵمانیا و ٤ بۆ ٦ی ئازاریش لە شاری کلەڤیەی چادر هەڵدەدرێت، داواش لە کۆمەڵگای ئێزدی و دۆستانیان کراوە کە بە هێزەوە بەشداری چالاکییەکان ببن و هەبوونی کۆمەڵگای ئێزدی و داهاتووی بپارێزن.
ب.ک