له ژماره‌یه‌ك شاری جیاوازی ئه‌وروپا خۆپیشاندان و مەراسیم بۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژی ٣ی ئاب بەڕێوەچوو و جەخت لەوەکرایەوە تا قه‌واره‌ی شەنگال بە فەرمی نەناسرێت، هەمیشە لە مەترسیدا دەبێت.
لە هەشتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ٣ی ئاب کە داعش بە هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ٢٠١٤ له ئه‌نجامی هه‌ڵاتنی هێزه‌كانی پەدەکە لە شەنگال ئەنجامیدا، لە زۆرێک لە شاره‌كانی ئەوروپا خۆپیشاندان و مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
له‌شاری لیماسۆی وڵاتی قوبرس، ڕێپێوان و گردبوونەوەیەک بە دەستپێشخەری ژنانی قوبرس بەڕێوەچووبۆ پشتیوانی خەڵکی ئێزدی دروشم وترایەوە، هاوکات لەپاریسی فه‌ڕه‌نساش، گردبوونەوەیەک بۆ هەمان مەبەست ئەنجامدرا و هاوسەرۆکی دەستەی دیموکراتی کوردی فەڕەنسا وتەیەکی پێشکەش کرد.
خانێ ئاکدۆغان، هاوسەرۆکی ده‌سته‌ی دیموکراتی کوردی فەرەنسا لە پەیامەکەیدا وتی: رۆڵه قاره‌مانه‌كانی كوردستان شەنگالیان پاراست و شەنگال خاکی ئێزدییەکانە.
خۆپیشانده‌ران بە پێویستیان زانی دەستبەجێ دان بە پێگەی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شەنگالدا بنرێت و دەڵێن ئەگەر خۆبەڕێوەبەری شەنگال بە فەرمی نەناسرێت فەرمانی ٧٣ هەمین دووبارە دەبێتەوە.
لە شاری بۆردۆی فەڕەنسا و کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک یادی ئه‌و کەسانە كرایه‌وه، كه هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شه‌نگال شەهید کران و بروشور دەربارەی کۆمەڵکوژییەکە دابەشکرا.
ڕ- ڕ