لە ئەڵمانیاوە چوونە فەرەنسا و ئیشک بۆ ئازادیی ئۆجالان دەگرن

دەستەیەک لە چالاکوانانی شاری کاسڵ-ی وڵاتی ئەڵمانیاوە، ئێشکگریی ئەم هەفتەیەی"ئازادیی بۆ ئۆجالان" لەبەردەم بینای پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەدەبەن.


ئێشکگریی"ئازادیی بۆ ئۆجالان" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بەڕێوەدەچێت و چالاکییەکە لە ٣٧٢هەمین هەفتەدایە، ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە دەستەیەکی ٤ کەسیین و لە شاری کاسڵ-ی ئەڵمانیاوە هاتوون بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکە.

چالاکوانان پێکهاتوون لە ڕۆزەرین کاچەر، سیلڤا جەمال کۆبانێ، سەرۆخان ئاکاد و بەردان کۆبانێ.

سەرۆخان ئاکاد بە ناوی دەستەکەوە رایگەیاند: گەلی کورد هەرگیز دەستبەرداری ئۆجالان نابێت، ئۆجالان پێشەنگی تێکۆشانی گەلی کورد و ڕزگارییە لە کۆیلایەتیی و دیلێتیی، هەلومەرجەکە چۆن دەبێت با بێت، بە دڵنیاییەوە ئۆجالان ئازاد دەبێت.

وتەبێژی ئەو دەستە ئێشکگرە بانگەوازیی بۆ کوردانی ئەوروپا ئەوەبوو، کە بەشداری "ئێشکگریی ئازادیی" ببن.

ئێشکگری بۆ ئازادیی ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامیی هەیە.

 

ش.ف