یەكشەممە, 10 ماي 2020 – 11:02 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بۆ ئیدانەکردنی گەمارۆی سەر کامپی پەنابەران لە مەخمور و ئەو دۆخەی بەسەر ئەو کەمپەدا سەپێنراوە، لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا چالاکییەک بەڕێوەچوو.
چالاکییەکە بە ئامادەکاریی پلاتفۆرمی سیبروکەی شتوتگارت ئەنجامدرا و ئەندامانی گروپەکانی سۆلید، دی لینکە، ئانتی فاشیستەکان بەشدارییان تێدا کرد، هونەرمەند پیتر گرۆهمان و نوێنەری سیبروکەش لە گۆڕەپانی چالاکییەکەدا ئامادە بوون.
پیتر گرۆهمان رایگەیاند، “من لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا لە دایکبووم و هاتوم بۆ ئێرە. بە باشی دەزانم هەژاری یانی چی. ئەمڕۆ بەو هەستەوە لێرە تێدەکۆشم. بودجەی ئەوروپا بەشی کامپەکانی پەناران دەکات، بەڵام بە داخەوە ئەوە بەپێی ئارامی و پێویستی دەستنیشان ناکەن. ئەوەش قابیلی قبوڵکردن نییە”.
لە چالاکییەکەدا پۆستەر و پانکارتەکان کە لەسەریان نووسرابوو “پشتیوان لەو مرۆڤانە دەکەین کە لە شەڕ هەڵهاتوون” ، “ڕێگا بە تاڵانکردنی سروشت مەدە” بەرزکرابوونەوە.
ش.ف