هێزی یەکگرتوویی دیموکراتی ئەوروپا ڕایگەیاند، گەلانی تورکیا و کوردستان بەهۆی کردەوە فاشیستی و سیاسەتە نادیموکراتیەکانی دەوڵەتی تورکەوە کۆچیان کرد بۆ ئەوروپا داوا دەکەن کوردستانیانی و خەڵکانی دیموکرات بەشداری خۆپیشاندان دژی ئەردۆغان بکەن.
هێزی یەکگرتوویی دیموکراتی ئەوروپا ناسراو(ADGB) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، ئەردۆغانی دیکتاتۆر پێش هەڵبژاردنێکی گشتی تر سەردانی ئەڵمانیا دەکات بۆ ئەوەی ڕژێمە سەرکوتگەر و بکوژی خۆی بپارێزێت بە دوای پشتیوانیدا دەگەڕێت.
ئەو هێزە ئاماژەی بەوەشکردووە، خەڵکی تورکیا و کوردستان داوا لەسیاسەتمەدارانی ئەم وڵاتە دەکەن و بانگەشەی ئەوە دەکەن ئێوە لە بەرەی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤدا دەبن یان وەک پێشتر کردتان ئەم بەها جیهانیانەتان بۆ بەرژەوەندییە سەربازی و سیاسی و ئابووریەکانتان دەبەخشن.
ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە کورد و تورک و ئازەری و ئەرمەنی و ڕۆمانی و و عەلەوی و ئێزدی و مەسیحی و موسڵمان قەتڵوعام دەکرێین و ماڵ و سامانمان لە موڵک و ماڵ و خاکەکەمان دوورخراینەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا داوای لە هەموو خەڵکان و هێزە دیموکراتەکان و پێشکەوتنخوازان و ئینتەرناسیۆنالیستە ناوخۆییەکان و خەڵکی کۆچبەر کردووە لە ڕۆژی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ کاتژمێر ١ی دوای نیوەرۆ بە کاتی ناوخۆ لە شاری بەرلین بچنە ڕیزی گردبونەوە ناڕەزایەتی دژی چونی ئەردۆغان بۆ ئەو وڵاتە.
ها-ع