لە ئەڵمانیا دژی داگیرکاریی تورکیا چالاکی بەڕێوەدەچێت

لە شاری کۆڵن-ی ئەڵمانیا بە هەزاران کوردستانی و دۆستانی کورد لەدژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە عەفرین و باشوری کوردستان، ڕژانە سەرشەقامەکان.


ئەمڕۆ، لە شاری کۆڵن-ی ئەڵمانیا بە هەزاران کوردستانی و دۆستەکانیان لە دەوری یەک کۆبوونەوە و لەدژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک باشوری کوردستان و دروستکردنی دیواری دابڕینی عەفرین ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

چالاکوانان جلی ' نابۆدیوار، ئازادیی بۆعەفرین'یان لەبەرکردبوو و پانکاردی ' دەوڵەتی تورکی فاشیست لە عەفرین دەرکەوە' یان بەرزکردەوە.

لە ڕێبێوانەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە و وێنەی ئەوشەڕڤانانە بەرزکرانەوە، کە لە ڕۆژئاوا شەهید ببوون.

هەروەها، بەزمانی ئەڵمانی نووسراوە دەربارەی داگیرکاری عەفرین بڵاوکرایەوە.

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕێگەی نەدا کە وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە بەرزبکرێتەوە.

دوای ڕێپێوانەکە گردبوونەوەیەک بەڕێوەدەچێت.

ش.ف