لە وڵاتی ئەڵمانیا کەمپەینی واژۆ کۆکردنەوە بۆ ئازادیی زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی کورد لە ئێران ئەنجامدرا و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی کرا.
دوای نیوەرۆی ئەمرۆ، لە گۆرەپانی دۆم لە شاری كۆلن لە وڵاتی ئەلمانیا، لەلایەن پلاتفۆرمی زاگرۆس، كژار و كۆدار، بە پشتگیریی كەجەدەكەی ئەوروپا ـ باشور، نوێنەری تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كورد، کەمپەینی واژۆ کۆکردنەوە بۆ زەینەب جەلالیان بەرێوەچوو.
لە کەمپەینەکەدا بەیاننامەی کەمپەینەکە بە زمانەكانی كوردی و فارسی و ئەڵمانی خوێندرایەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکرا، کە ماوەی ١٣ ساڵە زەینەب جەلالیان ژنە سیاسەتمەداری ڕۆژهاڵاتی کوردستان، لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا لەدۆخێکی سەختی دەرونی و تەندروستیدایە، لەدوای توشبوونی بە چەندین نەخۆشی، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆناش کراوە و ژیانی لە مەترسیدایە، بۆیە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی کرا.
د.ع