لە ئەڵمانیا گۆشەگیری شەرمەزار کرا

لە شاری فرانکفۆرت-ی ئەڵمانیا، دژی گۆشەگریی سەر ئۆجالان و، وەک پشتیوانییەک لە مانگرتووان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەچوو.


کاردانەوەکان دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوامە، لەو چوارچیوەیەدا بە پێشەنگایەتی ژنان، دوێنی لە فرانکفۆرت چالاکییەک بەڕێوەچوو.

ئەندامانی مەجلیسی ژنانی کورد و ژنانی چەپی ئەڵمانیا، لەبەردەم ئۆفیسی سەرەکی ڕۆژنامەی فرانکفۆرت ڕوندخاو گردبوونەوە و تیشکیان خستەسەر چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری.

چالاکوانان چوونە ناو بینای ڕۆژنامەکەوە و باسی مانگرتن لەخواردن و گۆشەگیرییان بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد، هەروەها نووسراویان بڵاوکرایەوە و پانکاردیان بەرکردبووەوە و لێی نووسرابوو 'ئێوە بۆچی بێدەنگن'؟.

دواتر ژنانی چالاکوان بە هێلەکی سپییەوە لەناو شاردا گەڕان و داوایان لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد، کە لەدژی گۆشەگیری هەلوێستیان هەبێت.

س.ح