لە بەردەم کۆشکی سپی دژی بڕیارەکەی ترامپ خۆپێشاندان کرا

لەبەردەم کۆشکی سپی لە ئەمریکا دژی بڕیارەکەی ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆپێشاندانێک بەڕێوە چوو.


ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی کوردان و دۆستانی ئازادیخوازیان لە بەردەم کۆشکی سپی، لەدژی بڕیاری ترامپ و هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان خۆپێشاندانێک بەڕێوە چوو.

لە خۆپێشاندانەکەدا ئامادەبووان بڕیارەکەی ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی و هەڕەشەی دەوڵەتی تورک بۆ هێرش کردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستانیان ئیدانەکرد.

خۆپیشاندەران داوایان لە ئەمریکاو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد ڕۆژئاوای کوردستان لەبەردەم هەڕەشەی کۆمەڵکوژی بپارێزن و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەئەرکی خۆی هەڵسێت.

ب.ش