لە بەرلین ساڵیادی شۆڕشی چەکداریی پەکەکە پیرۆزکرا

لە شاری بەرلین-ی ئەڵمانیا ٣٥ هەمین ساڵیادیدەستپێکردنی شۆڕشی چەکداریی پەکەکە پیرۆزکرا.


سەرەڕای ئاستەنگییەکان کە لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە دروست دەکرا، کوردستانیان و دۆستانیان ئاهەنگی پیرۆزکردنی ٣٥ هەمین ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕشی چەکداریی پارتی کرێکارانی کوردستا-پەکەکەیان پیرۆز کرد.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادیی دەستیپێکرد و  دواتر وتاری کەجەدەکەی ئەوروپا، پارتی سەوزای ئەڵمانی، پارتی چەپ و پارتی m.l.pd خوێندرانەوە و بە گرنگییەوە باس لەو شۆڕشە کرا، کە پەکەکە ٣٥ ساڵ بەر لە ئێستا دەستیپێکرد.

پاشان چەندین گروپی میوزیک و گۆرانیی ھەر چوارپارچە و بە زارەکانی سۆرانی و کرمانجی و زازاکی و ھەروەھا گروپە میوزیکە ئینتەرناسیۆنالیستەکان، بە گۆرانیی و میوزیک ئاھەنگەکەیان ڕەنگاوڕەنگ کرد.

ش.ف