ئێوارەی ئەمرۆ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا هەزاران کەس دژی بڕیاری قەدەغەکردنی پەکەکە کە لە ساڵی 1993ەوە دەرکراوە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
لە ساڵیادی بریاری قەدەغکردنی پەکەکە کە لە رۆژی ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ دەرچوو ئێوارەی ئەمڕۆ بە هەزاران کەس بە دروشمی “لابردنی قەدەغەی پەکەکە، زەمینە خۆشکردن بۆ ئاشتی” هخۆپیشاندان دەستیپێکرد.
زیاتر لە ٥٠ ڕێکخراو و لایەنی سیاسی مەدەنی ڕیکخستنی چەپ و ئەڵمانی و فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستانی لە داوای لابردنی قەدەغەی سەر پەکەکە و کۆتاییهێنان بە سیاسەتی تاوانبارکردنی دژ بە کورد دەکات.
ڕێپێوانەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد و هەزاران کەس دروشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ”، “بژی بەرخۆدانی گەریلا”، “ئەردۆغانی بکوژ، ئەردۆغانی فاشیست”یان دەوتەوە.
ها-ع