کوردان و دۆستەکانیان لە ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە شاری یۆتبۆری وڵاتی سوید خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوای پشتیوانی نێودەوڵەتیان لە پرسی کورد کرد.
ئەمڕۆ ژمارەیەک لە کوردان و دۆستەکانی لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید بە سەرپەرشتی کۆمیتەی یۆتێبۆری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان خۆپیشاندانیکیان ئەنجامدا.
لە چالاکیەکەدا پشتیوانی بۆ مافی کرێکاران دوپاتکرایەوە و داوای پشتیوانی ڕایگشتی نێونەتەوەیی بۆ بزوتنەیی ڕزگاریخوازی گەلی کورد کرا.
هەر لەو چالاکیەدا داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کرا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر کوردستان شەرمەزار کرا.
ها-غ