هەینی, 1 ماي 2020 – 16:48 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بە پێی ئاماری ڕێکخراوی Presse Embleme Campegne (PEC) کە ڕێکخراوێکی مەدەنیە و ناوەندەکەی لە شاری جنێفە، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە لە ٢٣ وڵات زیاتر لە ٥٥ ڕۆژنامەنووس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەدا، ڕێوشوێنەکان بۆ میدیاکاران کەمن و ناڕەزایی خۆشی بەرانبەر پێشێلکردنی مافی ڕاگەیەنکاران دەربڕی.
بلایس لیمپین، سکرتێری گشتی رێکخراوەکە، ڕایگەیاند، کارکردن لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن هەندێک حکومەتەوە بۆ بێدەنگکردنی میدیا بەکاردەهێنرێت و ئاماژەی بەوەدا، ڕێکخراوەکەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان ئیدانە دەکات.
ک.س