بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی ئەمریكا لە دوو هێرشی چەكداریدا لەو وڵاتە ١٨ كەس گیانیان لەدەستداوە، تۆمەتبارانی هەردوو هێرشەكە دەستگیركراون.
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردووەتەوە، لە ڕێگەی خێرای ٩٢ و نزیک لە شاری فاڤ مۆن بای، لە هێرشێکی چەکدارییدا حەوت کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بەوتەی پۆلیسی ئەو ناوچەیە، کە بۆ میدیاکان قسەی کردووە، تۆمەتبارێکیان بەناوی چونلی ژاو تەمەن ٦٧ ساڵ دوای ماوەیەکی کەم لە ناوچەیەکی کشتوکاڵی دەستگیرکرا.
هەروەها، ڕۆژی ٢١ی مانگ، پیاوێکی ئاسیایی تەمەن ٧٢ ساڵ لەنزیک لۆس ئەنجلۆس تەقەی لە ژمارەیەک کەس کرد و بەهۆیەوە ١١ کەسی گیانیان لە دەستدا و دوای ڕووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
ڕێکخراوی قازانج نەویستی “گەن ڤایەلنس ئەرشیڤ” بڵاویکردووەتەوە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە، ١٣١ کەس بەھۆی ڕووداوی تەقەکردن لە ئەمریکا کوژراون و ٣١٣ کەسیش برینداربوون، لەنێویشیاندا دوو منداڵ و ١١ ھەرزەکار کوژراون و ٣٤ ھەرزەکار و سێ منداڵیش برینداربوون.
س.س