لە دەریای سپیدا زیاتر لە ١٠٠ پەنابەر بێسەروشوێنن

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور لەنێوان ئاوەکانی لیبیا و ئیتالیا سێ بەلەمی هەڵگری پەنابەران کەوتووەتە ژێرئاو و بەوهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ پەنابەر بێسەروشوێنن.


بەپێی ڕاگەیەنراوێکی (ڕیکخراوی پزیشکانی بێ سنوور)، دوای ئەوەی کە بەلەمی هەڵگری ٤٠٠ کۆچبەرلە لیبیاوە بەڕێدەکەوێت بۆ ئەورووپا لە نویوەی ڕێگەدا کەشتییەکە دەکەوێتە ژێرئاو و تەنها ١٣٥کەس ڕزگارکراون، کەشتییەکە لە کەنارئاوەکانی شاری کخۆمسێ کەوتووەتە ژێرئاو.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بەرپرسانی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ڕایانگەیاندووە، ئێواوەی ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە ٣ بەلەمی هەڵگری پەنابەران لە وڵاتی لیبیاوە بەڕێکەوتوون کە ٤٠٠ پەنابەریان هەڵگرتبوو.

بە پێی ڕاپۆرتی (ڕێکخستنی کۆچی نەتەوە یەکگرتووەکان )، بەگشتی ١٤٥پەنابەر ڕزگارکراون و بەلانی کەم ١١٠ پەنابەربێسەروشوێنن.

پێشتر ڕێکخستنی کۆچبەران ڕایگەیاندبوو کە لەدەسپێکی ساڵی ٢٠١٩وە ٤٢٦پەنابەر لەئاوەکانی دەریای سپیدا گیانیان لەدەستداوە.

د.ع