لە سلێمانی گردبوونەوەیەکی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت

لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکی بەرفراوان بە پێشەنگایەتیی گروپی دەنگی نیشتیمان بەڕێوەدەچێت و تیایدا داوا بۆ پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان دەکەن.


وەک پێشتر دەستنیشان کرابوو، ئەمڕۆ گردبوونەوە و بە دروشمی "بۆ لەناوبردنی داگیرکاریی، یەکێتی نەتەوەیی دروست بکە"، ڕێپێوانی جەماوەریی گەلی کورد لە کوردستان و ئەو وڵاتانە ئەنجام دەدرێت، کە کورد تیایاندا دەژی، لە شاری سلێمانییش بە دەستپێشخەریی گروپی دەنگی نیشتیمان، کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ گردبوونەوەیەک لە بەردەرکی سەرا بەڕێوەدەچێت.

گردبوونەوەکە بۆ نیشاندانی پشتیوانییە لە خەباتی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان و داواش دەکرێت، کە کورد یەک بگرێت و لەدژی پارچەکاریی و داگیرکاریی، یەکێتیی نەتەوەیی پێکبێنن.

ش.ف