لە سلێمانی یادی دەسپێکردنی خەباتی چەکداریی پەکەکە کرایەوە

کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لەسەر شاخی گۆیژە لە سلێمانی، یادی ٣٥ساڵەی دەسپێکردنی خەباتی چەکداریی پەکەکە-یان کردەوە


شەوی ڕابردوو گروپێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لەسەر شاخی گۆیژە لە سلێمانی ١٥ی ئاب-یان پیرۆزکرد.

گەنجان لەسەر شاخی ئەزمەڕ بە تەقاندنی یاری ئاگرین و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ و بژی ١٥ی تەباخ" یادی ٣٥ ساڵەی دەستپێکردنی شەڕی چەکداری پەکەکە-یان بەرز ڕاگرت.

د.ع