لە سوید تەقینەوەیەک ڕوویدا و ٢٥ کەس بوونە قوربانی

تەقینەوەیەکی بەهێز شاری لنکوپینگ-ی وڵاتی سویدی هەژاند، بەو هۆیەشەوە لانیکەم ٢٥ کەس بریندار بوون و زیانیش بە ماڵ و بیناکانی دەوروبەری تەقینەوەکە گەیشت.


بە وتەی پۆلیسی سوید، تەقینەوەکە کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی بە کاتی ئەو وڵاتە لە شاری لنکوپینگ لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون ڕوویداوە، وەک لەو وێنانەی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و دیارە، هەردوو دیواری بیناکە کە تەقینەوەکەی تێدا ڕوویداوە ڕووخاوە و زیانێکی گەورەی لێکەوتووە، تائیستاش هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە.

بەرپرسانی شاری لنکوپینگ کە دەکەوێتە ٢٠٠ کم باشووری ڕۆژئاوای ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید و لە ڕووی ڕێژەی دانیشتووانەوە پێنجەمین شاری سویدە، ڕایانگەیاندووە لەو تەقینەوەیەدا ٢٥ کەس برینداربوون.

ئاشا ویڵسون، وتەبێژی پۆلیسی سویدیش ئەوەی خستووەتەڕوو کە، هەموو ئەگەرەکان لەبەر چاو دەگرن، بەڵام تا ئێستا هیچ نیشانەیەک لەسەر تیرۆریستی بوونی ڕووداوەکە دەستنەکەوتووە.

میدیا هەرێمییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم تەقینەوە بەهێزە، پەنجەرەکانی دوو بینای نیشتەجێ بوونی چەند نهۆمییان شکاندووە و زیانی گەیاندووەتە ماڵ و بیناکانی دەوروبەری تەقینەوەکە.

ک.س