لە سوید داوای بایکۆتی گەشتی تورکیا دەکرێت

لە سوید چالاکیی بۆ بایکۆتکردنی گەشتکردن بۆ تورکیا بەڕێوەچوو.


شەوی ڕابردوو، کوردستانییان و دۆستەکانیان، کە لە شاری ئۆپسالای سوید دەژین، لە بەردەم نووسینگەی گەشتیاریی ناوەندی شارەکە بۆ بایکۆتکردنی گەشتیاریی تورکیا چالاکییەکان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا پانکارت بەرز کرانەوە کە تێیدا نوسرابوو 'تێکۆشانی ئازادیی ڕۆژئاوا ڕەوایە' و 'تورکیا هاوڵاتیانی مەدەنیی بۆردوومان دەکات'، هەروەها وێنەی ئەو ژن ومنداڵانەی کە لە هێرشە داگیرکارییەکانی تورک شەهید بریندار بووبوون بەرزکرانەوە.

چالاکوانان لەبارەی تاوانەکانی شەڕ و هێرشە قڕکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، بە زارەکی و نووسراوە زانیاریا دا بە کەسانی دەوروبەر و هاوڵاتیان، هەروەها بانگەوازییان بۆ گەل کرد بۆ ئەوەی لە پشووەکانیاندا نەچنە تورکیا و بەرهەمی تورکی نەکڕن.

ش.ف