لە سوید زنجیرە چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاواى کوردستان ئەنجامدرا

لە شارەکانی یوتۆبۆری، ئۆریبرۆ و سۆدرهامی وڵاتى سوید، چالاکی ئەنجامدران و لە چالاکییەکاندا هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان ئیدانە کران، ئەمڕۆش لە ستۆکهۆلم چالاکییەکی دیکە ئەنجام دەدرێت.


دوێنێى لە چەند شارێکى وڵاتى سوید، چالاکى بۆ پشتیوانى لە ڕۆژئاواى کوردستان لە بەرامبەر هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیا-دا ئەنجامدرا، کە تێیدا، ئاماژە بەوەکرا، کە هێرشەکانی دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان لە دژی دەستکەوتنەکانی گەلی کوردن و پێویستە گەلی کورد لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بێدەنگ نەبێت.

یوتۆبۆری

بە پێشەنگایەتیى ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کورد، کوردستانیان لە شاری یوتۆبۆریى سوید بۆ ئیدانەکردنى هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە چالاکییەکەدا ڕاگەیەندرا، ئامانجی هێرشەکەى دەوڵەتى تورکیا بۆ ئەوەیە، کە دەستکەوتەکانى کوردان بسڕێتەوە و داعش بەهێز بکات.

چالاکوانان ڕایانگەیاند، هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان لە دوای کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکەى ڕوسیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و تورکیا ڕووداوێکى ڕێکەوت نییە، بەڵکو وڵاتانى ڕۆژئاوا لەوپەڕی دووڕوویدا پشتیوانى لە سیاسەتەکانى دەوڵەتى تورکیا دەکەن بۆ کوشتار و سڕینەوەى کورد.

داواش لە ڕای گشتیى دیموکراتی کرا پشتیوانى لە کوردان بکەن و کاردانەوەیان هەبێت لە دژی هاوکارییەکانى یەکێتیى ئەوروپا و دەوڵەتەکانى ڕۆژئاوا بۆ تورکیا، چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایى پێهات.

ئۆریبرۆ

بە پێشەنگایەتیى ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کورد لە شاری ئۆریبرۆی سوید چالاکییەک ڕێکخرا و لە چالاکییەکەدا هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان ئیدانە کران.

چالاکوانان لە چالاکیەکەدا دروشمەکانى سوپاى تورک لە کوردستان بڕۆدەرەوە، ئەردۆغان بکوژ و فاشیستە، 'داعش و دەوڵەتی تورک یەک شتن و بژی سەرۆک ئاپۆ-یان دەوتەوە.

لە چالاکیەکەدا کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنووسی ڕێکخرا و داوا لە حکومەتى سوید کرا لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاواى کوردستان، پشتیوانى لە ڕۆژئاوا بکات.

سۆدرهام

لە ناوەندی ناوچەی سۆدرهام، کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی گەشەسەندنی ڕۆژئاواى کوردستان، کۆبوونەوەیەکى جەماوەری ڕێکخرا.

بێنی گۆستافسۆن، سەرۆکی کۆمیتەى یەکگرتنى کوردستان، لەبارەى پرۆژەکانى دواى شۆڕش، کە لەلایەن بەڕێوەبەریى دیموکراتی لە ڕۆژئاوا ئەنجامدراوە، زانیاریى پێشکەشی ئامادەبوان کرد.

گۆستافسۆن ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت سیستمى دیموکراتی لەسەر بنەمای یەکسانی و بەشداربوون بسڕێتەوە، بۆیە داوای لە بەشداربوان کرد، کە زۆربەیان سویدی بوون، پشتیوانی و هاوکاری ڕۆژئاوا بکەن.

لە ستۆکهۆلم-یش چالاکی ئەنجام دەدرێن

لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید چالاکیەکی جەماوەری بۆ یەکگرتنی ڕۆژئاوا ڕێکدەخرێت، بڕیارە لە چالاکیەکەدا لە دوای پێشکەشکردنى وتەی چالاکوانان و مۆسیقا، جەماوەر بە ڕێپێوان بەرەو بینای کۆنفیدراسیۆنى سەندیکاى کرێکارانى سوید بڕۆن.

کۆمیتەى ڕۆژئاوا، ڕێکخستنى گەنجان لە حیزبی چەپ، گەنجانی چەپ، ڕێکخستنى گەنجان لە ڕێکخراوی ناوەندی کرێکارانى سوید، ئەنجوومەنى ژنانی کوردی ئامارا ڕایانگەیاند، بەشداریى چالاکیەکە دەکەن و لە دژی هێرشەکانی فاشیست و چەتەکانى داعش بۆ سەر کۆبانێ، بەرخودانى سۆسیالیستەکان پیرۆز دەکەن و هەموو هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار دەکەن.

بڕیارە چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمی "بژی بەرخودانى رۆژئاوا" لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.

د.ع