لە سوید پلاتفۆرمی پشتیوانیی لە ڕۆژئاوای کوردستان پێکهات

لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید پلاتفۆرمێک بە بەشداریی ١٠ لایەن بۆ پشتیوانیی لە ڕۆژئاوای کوردستان پێکهات.


دوێنێ کۆبوونەوەیەکی خێرا بە بەشداری زۆرینەی هێزو لایەنە سیاسیەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان و کەسایەتیە سیاسییە سەربەخۆەکانی شاری یۆتۆبۆری، بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە بە ئامانجی پێکهێنانی پلاتفۆرمێکی هاوکاریی لە لایەن هێزە سیاسیەکان و گەلی کورد و سەرجەم گەلانی ئازادیخوازی دانیشتووی شاری یۆتۆبۆری و دەوروبەری بوو بۆ پشتیوانی لە خەڵکی خۆڕاگری ڕۆژئاوای کوردستان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکارانە و دڕندانەی دەوڵەتی فاشیستی تورکیە بەڕێوەچوو.

لە ئاکامدا کۆمیتەیەکی ۹ کەسی لە لایەن بەشداربووانی کۆبوونەوەکە دەسنیشان کرا کە ئەرکی بەڕێوەبردنی چالاکی و ڕێکخستنەکانیان لە ئەستۆدا دەبێت.

ئەو لایەنە سیاسیانە کە لە کۆبوونەوەی یەکەمی پلاتفۆرمەکەدا ئامادە بوون، بریتین لە:

١. تەڤگەری ئازادی کوردستان

٢. بزۆتنەوەی گۆڕان

٣. یەکێتی نیشتمانی کوردستان

٤. حیزبی شیوعی کوردستان

٥. ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی گەل

٦. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان

٧. پارتی یەکێتی دیموکراتیی

٨. کۆمەڵە ڕێکخراوی کورستانی حیزبی کومۆنیستی ئێران

٩. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٠. بەشداری نوێنەری کۆمیتەی ھاوکاری ھێزە سیاسیەکانی کورد و کورستانی

جێگا ئاماژەیە، پلاتفۆرمەکە کراوە دەبێت بۆ بەشداریکردنی هەموو هێزو لایەن و کەسایەتیەکی سیاسی، لەم پرسە گرینگە نەتەوەییەدا.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری چالاکی و ئاکسیۆنەکان، بەزووترین کات زانیاری پێویست سەبارەت بە چالاکیەکان بڵاو دەکاتەوە.

ش.ف