لە سوید کۆنفرانسی ڕاوێژی گەل بەڕێوەدەچێت

لە شاری ستۆکۆڵهم-ی وڵاتی سوید، کۆنفرانسی ڕاوێژی گەل بەڕێوەدەچێت.


پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک، بەمەبەستی تۆکمەکردن و بەرەوپێشبردنی تێکۆشان و خەباتی خۆی لە بوارەکانی سیاسیی، کۆمەڵایەتیی، دیبلۆماسیی و ڕێکخستنیی لە گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێران و ئەوروپا، کۆنفرانسێک بۆ ڕاوێژکردن و وەرگرتنی بیروڕای توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بەڕێوەدەبات.

کۆنفرانسەکە ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ، لە  Kista Torg 7  ی شاری ستۆکۆڵهمی وڵاتی سوید بەڕێوە دەچێت.

کۆمیتەی سوید-ی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: لەم بارودۆخە چارەنووسسازەدا، بۆ ئەوەی وەک گەلی کورد بتوانین سود لە دەرفەتەکان وەربگرین، پێویستە بەشێوەیەکی تۆکمە ستراتیژی سیاسەتی پێکهێنانی سیاسەتی یەکێتی کۆمەڵایەتیی و نەتەوەیی، بنەمای تێکۆشانی هەموو لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێت، هەروەها ئیرادە و هێزی گەل بە بنەما بگیرێت.

هەربۆیە بانگهێشتی وڵاتپارێزان، دۆستان، ژنان، گەنجان، ڕۆشنبیران، هونەرمەندا، سیاسییەکان، کەسایەتییەکان و کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی سوید دەکات، کە بەشداریی لە کۆنفرانسەکەدا بکەن و بۆچوونی خۆیان بخەنەڕوو.

ش.ف