لە سویسرا گۆشەگیریی سەر ئۆجالان شەرمەزارکرا

لە شاری زیوریخی سویسرا، لەد دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، خۆپیشاندانێکی فراوان بەڕێوەچوو.


دوێنی لە شاری زیورخی سویسرا، خۆپیشاندانێک دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان و هیرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر دایکانی کورد بەڕێوچوو.

لە خۆپیشاندانەکەدا، هەزاران کەس لەسەر بانگەوازی پالاتفۆرمی پشتیوانیکردن لە چالاکیی مانگرتن، لە گۆڕەپانی هێڵڤێتی پلاتز کۆبوونەوە و بە وتنەوەی دروشمی "بە بەرخودانی دایکان گۆشەگیری تێکدەشکێت" دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

لە گۆڕەپانی هێڵڤێتی پلاتز چالاکوانان بۆ یادی شەهیدانی گوڵان "مانگی پێنج"، مەراسیمێکی ڕێزگرتنیان بەڕێوەبرد، دواتر عەلی شیمشەک هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سویسرا، سەرنجی خستەسەر گۆشەگیریی سەر ئۆجالان و  ڕایگەیاند: گۆشەگیرکردنی ئۆجالان گۆشەگیرکردنی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و لە دژی پارادیگمای ئاشتی بەڕێوەدەچێت، بێدەنگیی دەوڵەتە ئەوروپییەکانیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە و بەو هەڵوێستەیان دژی ئاشتین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

س.ح