لە سەرێکانی تەقینەوە ڕوویدا و ١٥ داگیرکەر کوژران

تەقینەوەیەک لە ناوەندی گومرگی شاری سەرێکانی کە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە وەک بارەگا بەکار دەهێنرێت، ڕوویدا و ١٥ داگیرکەر کوژران.


شەوی ڕابردوو لە شاری سەرێکانی کە لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، تەقینەوەیەک لە ناوەندی گومرگ ڕوویدا.

ناوەندی گومرگی شارەکە دوای داگیرکردنی، لەلایەن گروپی چەتەکانی 'سولتان موراد'ی سەربە دەوڵەت تورکەوە وەک بارەگا بەکار دەهێنرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، لەو تەقینەوەیەدا کە لەئەنجامی ناکۆکیی نیوان چەتەکان و تەقەکردن لەیەکتر و دواجار تەقینەوەی تانکەری سووتەمەنیی ڕوویدادوە، ١٥ داگیرکەر کوژراون و ژمارەیەکیش برینداربوون.

ش.ف