لەشارى پافۆسی قوبرس، تەنها لەماوەى یەک ڕۆژدا بە مەبەستى دەرکردنى ناوى پەکەکە لە لیستى ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان، دوو هەزار و ٢١٤ واژۆ کۆکرایەوە.
کامیل ئاکالین، وتەبێژى کۆمیسۆنى کۆکردنەوەى واژۆ لە وڵاتى قوبرس بە ئاژانسى فورات نیوزى ڕایگەیاند: ئێمە بەردەوامین لە چالاکییەکانمان بە مەبەستى دەرکردنى ناوى پەکەکە لە لیستى قەدەغەکراوەکان و بۆ ئەو مەبەستەش کۆمیسۆنەکەمان لەگەڵ دۆستەکانمان لە کەناراواکانى شارى پافۆسى مێزێکی واژۆ کۆکردنەوەمان دانا و دەستمان کرد بە هەڵمەتى واژۆ کۆکردنەوە و لەلایەن هاوڵاتیانیشەوە پێشوازییەکى باش لە چالاکییەکە دەکرێت.
ڕاشیگەیەندووە: تەنها لە یەک ڕۆژدا دوو هەزار و ٢١٤ واژۆمان کۆکردووەتەوە، تەنها لە یەک شوێنیش نامێنینەوە و لە هەموو ناوچەکانى پافۆس- دا دەگەڕێین و بۆ شکۆ و کەرامەتی مرۆڤ بەرەنگاریی دەکەین و تێکۆشانمان زیاتر و بەهێزتر دەکەین.
بۆ ئەوەی ناوی پەکەکە لە لیستی قەدەغەکراوەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دەربهێنرێت، دەستپێشخەری دادپەروەری نێودەوڵەتی بۆ کورد، لە ڕۆژى ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ کەمپەینێکایان ڕاگەیاند، کە تێیدا پەرلەمانتاران، ئەکادیمی، نوسەران، ڕۆشنبیران و چالاکوانان، بە گشتی لە ٣٠ وڵات و هەزار و سێ کەسیش پێشەنگایەتی کەمپەینەکەیان کرد و ئیمزایان لەژێر کەمپەینی ‘ پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت’دا کرد.
ئ.م