لە شەڕی گەریلا و سوپای تورکدا فەرماندەی سوپاکە کوژرا

لە نێوان گەریلاکانی هەپەگە و سەربازانی سوپای تورک لە خواکورک، شەڕ ڕوویدا، لەو شەڕەدا سێ سەربازی تورک کوژراون، کە یەکێکیان فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکەبوو.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فورات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گردی شەهید ساریا لە ناوچەی خواکورک، لە نێوان هێزەکانی گەریلا و سەربازانی سوپای تورک شەڕ ڕوویداوە.

ڕاشگەیەندراوە، لەو شەڕەدا سێ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژراون کە یەکێکیان فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکە بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، تا ئێستا لەسەر ئەو شەڕە ڕاگەیەندراوی بڵاو نەکردووەتەوە.

ش.ف