لە فرانکفۆرت و لەندەن چالاکیی بۆ پشتیوانیی مانگرتوان بەڕێوەچوو

کوردستانیان و دۆستانیان لە فرانکفرۆرت و لەندەن چلاکییان بۆ پشتیوانیی چالاکانی مانگرتن لە خورادن ئەنجامدا، کە زیاتر لە دوو مانگە لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان، مانیان لە خواردن گرتووە.


دوێنێ لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لەلایەن ئەنجوومەنی ژنانی ئامارا، ئەنجوومەنی ژنانی نوژین ناناو چالاکییەک لە بەردەم بارەگای حزبی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا (SPD) ئەنجامدرا.

چالاکییەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکان و جەماوەری خەڵک بەڕێوەچوو، شاندێک بە ناوی ئەنجوومەنەکانی ژنانەوە دۆسییەکیان پێشەکەشی حزبی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا لە فرانکفۆرت کرد.

لە چالاکییەکەدا تیشک خرایە سەر دۆخی لەیلا گوڤەن، کە ماوەی ٦٤ رۆژە لە چالاکی مانگرتن لە خواردندایە تەندروستیی بەرەو خراپی دەڕوات. هەروەها بە گرنگییەوە باس لەو بەرخۆدانانە کرا، کە لە زیندانەکاندا دەستیپێکردووە.

هەمان ڕۆژ، کوردستانیانی دانیشتوی بەریتانیا و دۆستانیان لەبەردەم بینای پەرلەمانی بەریتانیادا گردبوونەوە و سڵاویان لە بەرخودێران و بەرخۆدانی چالاکیی مانگرتن لە خواردن کرد و پەیامی "داوای بەرخودێرەکان داوای ئێمەشە" یان بڵاوکردەوە.

راشگەیاندرا، چالاکیی مانگرتن لە خواردن بە پێشەنگایەتیی لەیلا گوڤەن دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ بە هەموو زیندانەکان و بە چەندین شاری ئەوروپادا بڵاوبووەتەوە.

دواتر جەماوەرەکە بەرەوە شەقامی وێست مینستەر (Westminster) رێپێوانیان ئەنجامدا و بۆ ماوەیەک رێگاکەیان داخست.

چالاکوانەکان داوای بەشداریکردنێکی بەهێزیان کرد بۆ رێپێوانەکەی رۆژی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە پاریس.

 

ش.ف