لە فڕۆکەخانەیەکى سویسرا چالاکییەک لە دژی گۆشەگیری ئەنجامدرا

بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گوڤەن، و دژى گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان- پەکەکە، چالاکییەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی زوریخ لە وڵاتى سویسرا ئەنجامدرا.


بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەی جۆلەمێرگ و چالاکوانانی مانگرتوو لە ستراسبۆرگ، لە شاری زوریخی سویسرا چالاکییەکی مەدەنی ئەنجامدرا.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ ئەنجامدرا، دەستەیەک لە چالاکوانان لە فڕۆکەخانەی زوریخ کۆبوونەوە و وێنەکانی ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە و پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو "پەکەکە گەلە و گەل لێرەیە"یان بەرزکردەوە.

چالاکوانان بە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بە زمانەکانی ئەڵمانی و فەرەنسی دروشمیان وتەوە.

چالاکوانانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ ڕایانگەیاند، تاوەکو گۆشەگیری کۆتایی پێ نەیەت چالاکییەکان بە بێ ڕاوەستان بەردەوامییان دەبێت.

د.ع