لە دوورگەی ژۆلۆی وڵاتی فیلیپین لە ئەنجامی دوو تەقینەوەدا ١٤ کەس کوژران و ٧٥ کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ لە دوورگەی ژۆلۆی فیلیپین دوو تەقینەوە ئەنجامدران، لە تەقینەوەکاندا کە گروپێک بەناوی ئەبو سەیاف جیهادی بەرپرسیاریەکەی خستە ئەستۆی خۆیان، ٧ سەرباز و پۆلیسێک و ٦ مەدەنی کوژران و ٤٨ مەدەنی، ٢١ سەرباز و ٦ پۆلیس برینداربوون.
بەرپرسێکی سەربازیی بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد و ڕایگەیاند تەقینەوەی یەکەم لە نزیک مارکێتێک بە ماتۆرسکیل ئەنجامدراوە.
هەروەها باسی ئەوەشی کرد، کە کەسێک ماتۆرسیکیلی لە شوێنێکی قەڵەباڵغ پارک کردووە و دواتر ماتۆرسکیلەکە تەقیوەتەوە.
تەقینەوەی دووەم خۆکوژیی بووە، کەسێک بە پشتوێنی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی تەقاندووەتەوە.
سەربازێکیش بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کە تەقینەوە خۆکوژیەکە لە لایەن ژنێکەوە ئەنجامدراوە و کاتێک لە پشکێنراوە خۆی تەقاندووەتەوە.
د.ع