لە فینلەندا داگیرکردنی شارەوانییەکانی هەدەپە ئیدانەکرا

لە فینلەندا بە گربونەوەیەک ڕەوەندی کوردی لەو وڵاتە داگیرکردنی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردینیان ئیدانەکرد.


دوێنێ لە شاری هێلسێنکی پایتەختی وڵاتی فینلەندا ڕەوەندی کوردی ڕژانە سەرشەقامەکان و هێرشی فاشیزمی ئاکەپە ومەهەپە یان بۆسەر شارەوانییەکانی هەدەپە شەرمەزارکرد.

لە گردبونەوەکەدا هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی شاری هێلسێنکی قسەیکرد و وتی: دەوڵەتی تورک بەشێوازێکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەرئەو ژنانەی کە لەسەر شەقامەکانن، هاوکات بەشداربوانی گردبونەوەکە داوایان لە سەرجەم کوردستانیان کرد خاوەنداریەتی لە شارەوانییەکانی گەل بکەن، ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد کە چالاکییەکانیان بەردەوام دەبێت.

ک.س