لە فێسستیڤاڵێکدا بەهۆی دەستڕێژی گوللـەوە ١٩ کەس کوژران و برینداربوون

رووداوێكی تەقەكردن لە فێستیڤاڵێکدا لە ولایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا،١٩ کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.


ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لەسەر زاری پۆلیس بڵاویكردەوە لەكاتی بەڕێوەچونی فێستیڤاڵێكی ساڵانەی تایبەت بەخواردن لە ناوچەی گیلرۆی لەباكوری ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریکا، كەسێك بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەستڕێژی گوللـەی لە ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکە کردووە و لە ئەنجامدا ٣ كەس كوژراون و ١٥ كەسی دیكەش برینداربوون.

بەپێی زانیاریی میدیاكانی ئەمریكا، دواتریش هێرشبەرەكە كوژراوە و تا ئێستاش دیار نییە هۆکاری تەقە کردنەکە چی بووە.

ک.س