ئەمڕۆ لە شاری لیدزی وڵاتی بەریتانیا بە هەزاران بروشور لەسەر پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورک بڵاوکرایەوە.
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە ئەوروپا (کەجەدەی ئەوروپا) بەهاوکاری گروپی ئاشتی و رێکخستنەکانی باشور لە وڵاتی بەریتانیا، لە سەنتەری شاری لیدز لە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا چالاکیەکیان ئەنجامدا.
لە چالاکیەکەدا بە سەدان بروشور لەسەر پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ مافەکانی مرۆڤ بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکرایەوە، تیایدا باس لە وێرانکردنی گوند و چیا و رەز و باغی هاوڵاتیان خرابووەڕوو.
لە بروشورەکاندا باس لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە دژی گەریلا کرابوو ئاماژە بەوەسدراوە کە بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکە دژی بە ئەخلاقی و مرۆییەکانە.
ها-غ