لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، داگریکاریی دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە شەرمەزار کرا.
ئێوارەی دوێنێ، لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە و خیانەت و چاوساغیی پەدەکە بۆ دووژمن، کوردستانیان و دۆستانی کورد، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
لە گردبووەکەدا، بە ئاڵا و پۆستە و وتنەوەی دروشم، داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و خیانەتی ماڵی بارزانی شەرمەزار کرا.
هەروەها، چەندین وتاری جیاواز خوێندرانەوە، لەلایەن ژنانی ئازادییخوازی کورد لە بەریتانیا، گەنجانی شۆڕشگێڕ و کۆمەڵەی کوردیی لە بەریتانیا.
لە وتارەکاندا، ڕەخنەی توند ئاڕاستەی حکومەتی بەریتانیا کرا، لەبەرامبەر هاوکارییەکانی بۆ دەوڵەتی تورک و فرۆشتنی چەک و جبەخانە و کەلوپەلی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە تورکیا، کە دەرئەنجامەکەی کۆمەڵکوژردنی گەلی کوردە.
لە ١٥ نیسانەوە بەڕێگای ئاسمانیی و لە ١٧ی نیسانەوە لەڕێگای ئاسمانیی و زەمینییەوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاریی پەدەکە، هێرشێکی دژواری بۆسەر ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا لە بادینان دەستپێکردووە و گازی کیمایی بەکاردێنێت.
ش.ف